سائیرون دژی مانەوەی هێزی بیانین لەعیراق

عێراق 11/02/2019


نەسار روبەیعی سەركردە لە فراكسیۆنی سائیرون رایگەیاند: ئێمە دژی مانەوەی هێزی بیانین لەعیراق بەڵام بریارەكە لەدەستی حكومەتی عیراقیدایە
روبەیعی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی فراكسیۆنی سائیرون رایگەیاند: بریاری كۆتای ئێمە رێگەنەدانە بەمانەوەی هیچ هێزێكی بێگانە لەسەر خاكی عیراق ، بەڵام حكومەت و پسپۆرانی سەربازی عیراق پشتیوانیە سەربازیەكان هەڵدەسەنگێنن ودەبێت لە چوارچێوەی یەكسانی ئەو پشتیوانیە بێت كە لایەنە بیانیەكان پێشكەشی دەكەن.
راشیگەیاند: مانەوەی هەر هێزێكی بێگانە لەعیراق پێویستە لەو هێزانە نەبن كە دەستدرێژیان كردبێتەسەر گەلی عیراق.