جەنراڵ جۆزیف فوتێل: ئەمریكا هێزەكانی لەعێراقدا زیاد ناكات

عێراق 11/02/2019



چاودێر- ئاژانسەكان:
جەنراڵ جۆزیف فوتێل فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا، رایگەیاند، ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە عێراقدا زیاد ناكات.
ناوبراو، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئاشكرایكرد، سوپای ئەمریكا پێنج هەزار سەربازی لە عێراقدان، كە هاوكاری عێراق دەكەن بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش، لەئێستاشدا هیچ بەرنامەیەكی نییە تاوەكو ژمارەی ئەو هێزانە زیاد بكات.
وتیشی "نامانەوێت سەربازەكانمان لەشوێنێكدا بهێڵینەوە، كە پێویست نەكات".