بایرن شوێنگرەوەی نوێر لە ئینگتەرا دەدۆزێتەوە

وەرزش 11/02/2019

چاودێر: ئیدارەی یانەی بایرن میونشن سەرقاڵی داڕشتنەوەی پێكهاتەی یانەكەیە و دەیەوێت بە خوێنی تازە تیپەكە بنیات بنێتەوە، لەو نێوەندەدا دەستی بە گەڕانیش كردووە بۆ شوێنگرەوەیەكی باش بۆ مانوێل نوێری گۆڵچی.
مانوێل نوێر بەهۆی پێكانە یەك لەدوای یەكەكانیەوە، زۆرترین كات لە یاریكردن دادەبڕێت، جگەلەوەیش تەمەنی بەرەو هەڵكشان چووە و كاتی وازهێنانی لە تۆپی پێ نزیكبۆتەوە، هەر ئەمانەیشە یانەكەی ناچاركردووە بە شوێن بەدیلێكی باشدا بگەڕێت. 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەنوسییەكان ئیدارەی یانە باڤارییەكە چاوی بڕیوەتە دین هاندرسۆنی تەمەن 21 ساڵ، كە بەهرەمەندێكی لاوی یانە مانچستەر یونایتدە و ئێستا بە شێوەی خواستن بۆ یانەی شەفێڵد یونایتد یاری دەكات.
ئەگەر بێتوو یانە باڤارییەكە سەركەوتوو بێت لە گواستنەوەی هاندرسۆندا ئەوا ململانێ دەكەوێتە نێوان ئەو گۆڵچییە ئینگلیزییە و هەروەها كریستیان فرۆشتێلی گۆڵچیی یانەكەوە كە هەندێكیان پێیانوابوو بەتەواوی شوێنی نوێر دەگرێتەوە.