كۆنتی بازاڕی نییە!
وەرزش 11/02/2019
چاودێر: ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئیتاڵی رەتیكردەوە كە تاكو ئێستا هیچ گرێبەستێكی بۆ هاتبێت لەوكاتەوەی لە هاوینی رابردووەوە وازی لە ئەركی مەشق و راهێنەرایەتیی یانەی چێڵسی هێناوە.
ئەمە لەكاتێكدایە راپۆرتە رۆژنامەنوسییەكان چەند جارێكە ئاماژە بەوەدەكەن، ئیدارەی یانەكانی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان گرێبەستیان پێشكەش كردووە.
كۆنتی لە لێدوانێكیدا بۆ سكای سپۆرت، دەڵێت "بڕیارمدابوو بە درێژایی وەرزێك پشوو بدەم، هەربۆیە هیچ یانەیەك گرێبەستی پێشكەش نەكردووم".