ساڵانی داهاتوو پلەكانی گەرمای گۆی زەوی زۆر بەرز دەبنەوە

ژینگە 09/02/2019


پسپۆرانی كەش ناسی لە رێكخراوی جیهانی كەش وهەوا بڵاویانكردوەتەوە كە دەساڵی داهاتوو كەلە ساڵی 2014 تا ساڵی 2023 دەگرێتەوە لەماوەی 150 ساڵی رابردوودا بە گەرمترین دە ساڵ دادەنرێن.
بەگۆێرەی ئاماری نوێ كە چەندین لایەنی نێودەوڵەتی بڵاویانكردوەتەوە ساڵی رابردوو گەرمترین ساڵ بوە 
 پسپۆرانی بواری كەش ناسی بەریتانیا پێش بینیان كردوە كە پێنچ ساڵی داهاتوو زۆر گەرمتر بن لە ساڵی 2018  ئاشكراشیان كردوە پلەكانی گەرما بەتێكڕا پێنج ساڵ جارێك 1 پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە نێوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم.
پرۆفیسۆر ئادم سكیف بڵاویكردوەتەوە پێش بینی دەكرێت لە ئێستاوە تا ساڵی 2023 پلەكانی گەرما بەرزبن واتە ئەم دەیە كە لەساڵی 2014 ەوە دەستپێدەكات بەگەرمترین دەیە دابندرێت لەماوەی 150 ساڵی رابردوودا.
پسپۆرانی بواری كەش ناسی داوایان كردوە بەمەبەستی رێگە گرتن لە روودانی كارەساتێك لەكەش وهەوادا پێویستە سنورێك بۆ دەردانی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربون لە ئاسماندا دابندرێت 
ناسا لە 6ی ئەم مانگە لە راگەیاندراوێكدا ساڵی 2018ی بەگەرمترین ساڵی لەماوەی چوارساڵی رابردوودا لە مێژوودا ناوبرد 
هاوكات زانایان باسیان لەوەكردوە پێدەچێت بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما هەستاری زەوی بگۆرێت بۆ هەستارەی زوهرە