بۆ رێگرتن لە زیانەكانی خواردنی چەور ئەم کارانە ئەنجام بدە

تەندروستی 09/02/2019



چاودێر
ئاشكرایە كە خواردنی چەور زیان بە جەستە دەگەیەنێت لەرووی تەندروستییەوە، لەهەمانكاتدا كێشت زیاددەكات، چونكە هۆكارە بۆ كۆبوونەوەی چەوری، بەڵام بۆ ئەوەی زیانەكانی كەمبكەیتەوە پێویستە ئەم ئامۆژگاریانە پەیڕەوبكەیت.
1-خواردنی شۆڤان، سوودێكی زۆری هەیە لەرووی تەندروستییەوە و یاریدەی كرداری هەرس دەدات و لە چەوری زیاد جەستە رزگاردەكات.
2-چای سەوز، باشترە هەفتانە دووجار بیخۆیت بۆ توانەوەی چەوری لەش، بەڵام زۆر خواردنی هۆكارە بۆ پوكانەوەی ئێسك.
3-پێویستە لە رۆژێكدا دووجار شۆربا بخۆیت، چونكە یاریدەی چالاككردنی گەدە و كرداری هەرس دەدات، لەهەمانكاتدا یاریدەی توانەوەی چەوری دەدات.
4-هەوڵبدە هەرگیز ژەمی بەیانیان لە یادمەكە، چونكە سەرچاوەیە بۆ بەخشینی توانا و وزە بە لەش، لەهەمانكاتدا هۆكارە بۆ كردنەوەی دەرەوەی چەوری لەش و كەمكردنەوەی ئارەزووی خواردن بۆ چەوری و شەكر و خواردنە خراپەكان.
5-راهێنانە وەرزشیەكان فەرامۆش مەكە، لایەنی كەم رۆژانە 30 خولەك بەپێ بڕۆ.