هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری 07/02/2019

چاودێر 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، سەرەتای هەفتەی داهاتوو تاكۆتایی هەفتە، دەست بەدابەشكردنی مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دەكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە، دەست چاودێر كەوتوون، ڕۆژی یەكشەممە 10ی شوبات مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.
هاوكات ڕۆژی دووشەممە 11ی شوبات مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و رۆژی سێشەممە 12ی شوبات، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیە سیاسیەكان دابەش دەكرێت.
لەزانیاریەكاندا ئەوەش هاتووە "رۆژی چوارشەممە 13ی شوبات مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی و رۆژی پێنجشەممە 14ی شوبات مووچەی وەزارەتەكانی (كار و كاروباری كۆمەڵایەتی) و وەزارەتی (داد و ئەنجومەنی دادوەری) و (خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان) دابەشدەكرێت".
وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختلەوەشدەكاتەوە، تا كۆتایی ئەم مانگە تەواوی مووچەخۆران، مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوویان پێدەدرێت.