بەوێنە و ڤیدیۆ: هێڵی لەڤ سەرسامی خۆی بۆ یاریزانێكی ئەمریكی دەردەبڕێت
چاودێر:
هێڵی لەڤ لەڕێگەی ستۆری ئینستاگرامەكەیەوە سەرسامی خۆی بۆ یارێزانێكی ئەمریكی دەردەبڕێت.
مایك هۆڵستن یارێزانێكی تەمەن 61 ساڵی ئەمریكییە و ئینستاگرامەكەی ناو ناوە (تەڕەزانە ڕاستییەكە)، كە تێیدا كۆمەڵێك كورتە ڤیدیۆ لەگەڵ ئاژەڵە جیاوازەكانی دارستاندا بڵاودەكاتەوە.
لەكۆتا گرتەی ڤیدۆییدا مایك لەگەڵ مەیمونێكدا یاری دەكات و تێیدا باس لەسەرسامی و خۆشەویستی خۆی بۆ مەیمون و ئاژەڵ دەكات.
لەبەرامبەر ئەم ڤیدۆییەدا ژنە گۆرانیبێژی كورد هێڵی لەڤ لەڕێگەی ستۆری ئینستاگرامەكەیەوە سەرسامی خۆی بۆ ئەم ڤیدۆیە پیشانداوە و نوسیویەتی (ئەم ئەكاونتە یەكێكە لەئەكاونتە دڵخوازەكانی من)، هاوكات هێمای چوار دڵیشی لەسەر ستۆرییەكە داناوە.