مەسنجەر تایبەتمەندی سڕینەوەی نامە نێردراوەكانی زیادكرد
چاودێر:
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك تایبەتمەندی سڕینەوەی نامە نێردراوەكانی لە مەسنجەردا زیادكرد.
دوای داواكارییەكی زۆری بەشداربووانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، كۆمپانیاكە بڕیاریدا تایبەتمەندی سڕینەوەی نامە نێردراوەكان بۆ ئەپلیكەیشنی مەسنجەر زیادبكات.
ئەم تایبەتمەندییە كاتێك زیاد دەبێت، كە وەشانی نوێی ئەپلیكەیشنەكە بە بەكارهێنەر دەگات.