رەسمی.. دەربارەی میسی و كلاسیكۆ

وەرزش 06/02/2019

چاودێر: ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی ناوی یاریزانانی یانەكەی ئاشكراكرد بۆ یاریی كلاسیكۆی ئەمشەو.
لەنێو لیستەكەدا ناوی لیۆنێل میسی دەبینرێت، زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لە پێكانەكەی چاكبۆتەوە و بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەوەی بەشێوەی سەرەكی بەشداریی كلاسیكۆ بكات.
ئەمشەو سەعات 11:00 بەكاتی هەرێمی كوردستان، بەرشەلۆنە لەیاریگای خۆیدا میوانداریی ریاڵ مەدرید دەكات لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا.