لەكاتی ژانەسەردا پێویستە چی بكەین؟ چەند جۆری هەیە؟

تەندروستی 05/02/2019

 

چاودێر:

ژانەسەر یەكێكە لەهەرە نەخۆشییە باوەكان، رۆژانە روبەڕووی خەڵك دەبێتەوە،  ئەویش بەهۆی ماندوبونی زۆر و نەخەوتنی باش و بێتاقەتی و  قەلەقیەوە یە،  بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە خەڵكی دەستبەجێ پەنا دەباتە بەرخواردنی دەرمانی ئازار شكێن، لێرە بەدواوە    پێویست بەخواردنی دەرمان ناكات، بەم هەنگاوانەی خوارەوە  بزانە  لەكاتی ژانەسەردا پێویستە چی بكەیت.
 هەركاتێك  ژانەسەر  لەسەرەوەی سەر بوو، ئەوا كەسە پێویستی بەئاو خواردنەوە و خواردنی  باش و تەندروست هەیە.
ئەگەر هاتوو ژانەسەرەكە لەدواوەوەی سەر بوو، كەسەكە پێویستی  بەپشوودانێكی باش هەیە. 
هەروەها ئەگەر ژانەسەرەكە لەپێشەوەی سەر بوو،  كەسەپێویستی بە خەوتنی باش هەیە  بۆ نەمانی ژانە سەرەكەی.

 سەرچاوە: best pharmacy