ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی نەوتەوە

ئابوری 04/02/2019


چاودێر:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی بەرمیلە نەوتی یەكەمیان وەرنەگرتووە، دەتوانن ئێستا وەری بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان لە ئاگادارینامەیەكدا داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندەكانی 1 تا 10 دەكات، ئەوانەی بەرمیلە نەوتی یەكەمیان وەرنەگرتووە، سەردانیان بكەن بە مەبەستی پێدانی نەوتەكە پێیان.
داواشی لەو هاووڵاتیانە كردووە، ناویان لە بەڕێوەبەرایەتییەكە تۆمار بكەن تاكو مافیان نەفەوتێت و دواكاتیش بۆ تۆماركردنی ناو، 15ی شوباتە و لەوە بەدوا كارتەكان كارناكەن و پرۆسەی دابەشكردنی یەكەم بەرمیلی نەوت رادەوەستێت.