وادەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغدادەوە دیاری كرا

ئابوری 04/02/2019


چاودێر:
 یاسای بودجەی 2019ی عێراق دوای پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كراوە بۆ پەسەندكردنی و دواتر لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاودەكرێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی چاودێر ئەم ڕێوشوێنانە تاكو سەرەتای مانگی ئادار دەخایەنن و لەو مانگەوە یاسای بودجەی 2019 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانە، لەو مانگەوە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە دەنێردرێت و لەو مانگەشەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكەوت لادەبات.