موفتی سعودیە: دوای نوێژی عیشا بەشداریی ئاهەنگەكەی ماریا كیری بكەن (+ڤیدیۆ)

سۆشیال میدیا 04/02/2019


چاودێر- ئاژانسەكان:
چالاكوانانی تۆرە كۆمەڵایتیەكانی فەیس بووك و تویتەرو سایتەكانی دیكەی سۆشیال میدیا بڵاویانكردوەتەوە موفتی سعودیە رێگەی نەداوە پێش نۆێژی عیشا كۆنسێرتێك بۆ گۆرانی بێژی بەناوبانگی ئەمریكی ماریا كیری سازبكرێت.
ماریاكیری گۆرانی بێژی بەناوبانگی ئەمریكا كە بەوناسراوە ئارەزوودەكات بە رووتی گۆرانی بڵێت و سەمای سەرنج راكێش لە گەڵ پیاواندا بكات ئاهەنگێكی لە وڵاتی سعودیە سازكردوە وەكو دەستەی تەنزی سعودیە بڵاویانكردوەتەوە رێوشۆێنی شەرعی بۆ ئاهەنگەكە گیراوەتە بەر.
ماریا كیری پاش چەند كاتژمێرێك لە بەریوەچوونی نۆێژی عیشا ئاهەنگەكەی سازكردوە و زۆربەی نۆێژخۆێنانی مەككە پاش نۆێژكردن بە ئۆتۆمبێل راستەوخۆ خۆیان گەیاندوەتە ئاهەنگەكە كە نزیكەی یەك كاتژمێر لە حەرەمی مەككە دووربوە.
لەو رێوشۆێنە شەرعیانەی راگەیاندنی سعودیە شانازی پێوەدەكرد و بەسەر ئەو گۆرانیبێژەدا سەپێندراوە رێگەیان نەداوە بە مایۆوە گۆرانی بڵێت وپابەندی دابە ونەریتی وڵاتەكە بوە نەك ئاینەكەی ، ماریا لە كۆنسێرتەكەدا كراسێكی درێژی لەبەركردبوو  وبەشێك لە سنگی بۆ چەند كاتژمێرێك داپۆشیبوو. 
ئەو هەنگاوەی سعودیە نارەزایی وتوڕەیی گەنجانی سعودیەی لێكەوتەوە كە لە چەندین شۆێنی دوورەوە هاتبوون بۆ كۆنسێرتەكە تا لەش ولاری ئەو ژنە گۆرانی بێژە ببین كە راستەوخۆ لەسەر تۆرەكانی ئەنتەرنێت بڵاوكرابونەوە بەڵام تووشی شۆك بوون كاتێك بینیان بە جلی شۆڕەوە گۆرانی دەڵێت و بەشێكی كەمی جەستەی بەدەرەوەیە.