چاو‌دێر:ئاماده‌كردنی"یاروه‌یس" دوای چل ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هێشتا ئه‌وه ساغنه‌بووه‌ته‌وه كێ پاره‌و بیمه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كۆمپانیای ئیر فارنسی فه‌ره‌نسای حسابكرد، ئه‌و كاته‌ی ئیمام خومه‌ینی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشه‌كه‌ی پێگه‌ڕێندرایه‌وه تاران. كه‌ریم ده‌ستماڵچی ئه‌م كه‌ریم ناوه، كه دواتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌تاوانی وه‌ستان دژ به‌شۆڕشی ئیسلامی له‌سێداره درا، یه‌كێكه له كه‌سه‌كانی ناو ئه‌م چیرۆكه‌و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌وردی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، گوایه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خانوویه‌كی له‌پاریس بۆ كڕیوه، هاوكات خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌فه‌ره‌نساوه بۆ ئێران ته‌رخانكردوه. ئه‌رده‌شیری هوشی زاده هاوڕێی سادق قوتب زاده، له‌وباره‌یه‌وه ووتوویه‌تی:" ئه‌و چه‌كه‌ی كه كرێی ئه‌و فڕۆكه‌یه بووه كه ئیمامی پێگه‌ڕێندراوه‌ته‌وه نزیكه‌ی 500 هه‌زار دۆلاربووه‌و ئه‌و وتانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ریم ده‌ستماڵچی ده‌وترێت هیچ بنامه‌یه‌كی نیه". میر محه‌مه‌د سادقی یه‌كێكی تر له‌و كه‌سانه‌ی كه واباسده‌كرێت ته‌واوی ئه‌و خه‌رجیه‌ی دابێت و وه‌ك خزمه‌تێك به‌شۆڕشی ئیسلامی ئه‌و كاره‌ی كردبێت، میر محه‌مه‌د سادقیه، كه واباس ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی كه هیچ كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی فه‌ره‌نسی ئه‌و كاره له‌ئه‌ستۆ ناگرێت، دوو ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردوه‌و ده‌ست به‌جێ فڕۆكه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان كراوه. میر محه‌مه‌د سادقی، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌سه‌ر نرخی ئه‌و چه‌كه‌ی به كۆمپانیاكه‌ی داوه ده‌ڵێت:" كه‌سانی زۆر له‌ڕێگه‌ی شۆڕشی ئیسلامی‌دا گیانیان به‌خت كرد‌و خزمه‌تی گه‌وره‌یان كرد، ئه‌وه‌ی من كردومه هه‌ر هیچ نیه". له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئیمامی له‌وه ئاگادار نه‌كردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت:" شتێكی هێنده گه‌وره نه‌بوو تاكو ئه‌وی لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه، له‌و كاته‌دا من ئه‌وه‌م پێده‌كراو كردم". سادقی قوتبزاده ئاما كریستیان پارێزه‌ی سادقی قوتب زاده له‌چاوپێكه‌وێتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لیبراسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه" قوبتزاده له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیرفرانس رێكه‌وتووه‌و دواتر پاره‌كه‌ی كۆكردوه‌ته‌وه‌و به‌كیسه‌یه‌كی پڕ له بلیت گه‌ڕاوه‌ته‌وه". باسیله‌وه‌شكردوه:" زۆرێك له‌ئێرانیه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌یانه‌ویست ئه‌وشانازیه‌یان ده‌ستكه‌وێت و له‌گه‌ڵ ئیمام له‌و فڕۆكه‌یه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ تاران، بۆیه زۆرێك له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه به‌شداربوون". كارل گروم، كچه هاوڕێی سادقی قوتبزاده،نوسیویه‌تی:" سادق كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و باسه‌یه‌و توانی ئه‌وكاره بكات و ئه‌ركی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمام له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان جێبه‌جێكرد". ئه‌رده‌شیری هوشی زاده، یه‌كێكی تر له‌سیاسیه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕش، له‌وباره‌یه‌وه وتوویه‌تی:" هه‌ریه‌ك له عه‌باس ئه‌میر ئه‌نتزام و سباغیان رۆیشتن و فڕۆكه‌یه‌كیان به‌كرێ گرت". به‌وته‌ی ئه‌و فڕۆكه‌كه له‌نوسینگه‌ی تارانی ئیرفرانس به‌كرێ گیراوه،ئه‌م نوسینه له‌كتێبی ئه‌كه‌می كارول گروم نوسراوه. له‌به‌شێكی تر باسه‌كه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئیرفرانس، داوای 500 هه‌زار فرانكی كردبوو كه ده‌كاته 100 هه‌زار دۆلار، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوایكردبوو، كه راسته‌وخۆ پاره نه‌درێت ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ شۆڕش، به‌ڵام كۆمپانیاكه پاره‌كه‌ی به‌نه‌قدی ویستبوو، بۆیه سادقی قوتب زاده، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك رۆیشتبوو، ئه‌وبڕه پاره‌یه‌یی كۆكردبووه‌و به‌كیسه‌یه‌كی پلاستیكی بلیتی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی گه‌ڕابووه. سادق زاده، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندو سیاسی و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی ئێرانی له‌ئه‌ڵمانیا و سویسرا‌و چه‌ند وڵاتێكی تر په‌یوه‌ندی كردبوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا كارل گروم نوسیویه‌تی بڕی پاره‌كه، 240 هه‌زار فرانكبووه. له‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هاتووه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمامدا كه‌خه‌رجی ئه‌و گه‌شته‌ی فه‌ره‌نسا به‌ره‌و تارانه، 175 هه‌زار دۆلار بووه، كه ده‌كاته 1225000 تومه‌ن، و خه‌رجی گه‌شتی رۆژنامه‌نووسانیش 500 بۆ 600 دۆلاربووه، ره‌سولی سه‌در عاملی یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌و گه‌شته‌دا له‌گه‌ڵ ئیمام بووه ده‌ڵێت:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه روون نه‌بوو، وه‌ك ته‌ووی رۆژنامه‌نووسان خه‌رجی گه‌شته‌كه خۆمان داومانه". حه‌بیب ئه‌لڵا عه‌سكه‌ر ولادی له‌گفتوگۆیه‌كدا ده‌ڵێت، ئاماده‌كه‌ری فڕۆكه‌كان سادقی قوتب زاده‌بووه، شه‌هید عیراقی هاتوو پێی وتم:"ئاگات هه‌یه كه‌قوتب زاده چووه‌وسێ فڕۆكه‌ی كرێ گرتووه، دواتر ئیمام وتوویه‌تی یه‌كێك باشه".