ئازار‌و ده‌ستدرێژی سێكسی له‌گه‌وره‌ترین زانكۆی جیهان روو له‌زیادبوونه
چاو‌دێر: نوسینگه‌ی IXی زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكا، له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوه، ئاماری ده‌ستدرێژی و ئازاری سێكسی له‌ناو زانكۆكه‌یان به‌به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو روویان له‌زیاتر بوونه.
55% زیادی كردوه
نوسینگه‌ی IX ئامارێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه له‌نێوان ساڵانی 2017-2018 و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، رێژه‌ی ده‌ستدرێژی و ئازاری سێكسی بۆ555 به‌رزبووه‌ته‌وه‌و سكاڵا كردنیش 7% بووه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌ساڵی 2018، 416 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و ئازاری سێكسی هه‌بووه، كه‌له‌ساڵی2017 ئه‌و رێژه‌یه كه‌متربووه، واته 266 حاڵه‌ت بووه.
له‌سه‌ر سكاڵاكردنه‌كانیش ئه‌وه هاتووه، له‌ساڵی 2018 سكاڵاكان 46 سكاڵابووه، كه ساڵی 2017 "43" حاڵه‌ت و 2016ش 26 بووه.
نیكۆڵ مریل، به‌رپرسی نوسینگه‌ی IX ی زانكۆی هاروارد، رایگه‌یاندوه:" به‌ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه خستووه‌ته‌گه‌رو هه‌نگاوی باشیان ناوه، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌یه هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌مان هه‌وڵه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن، به‌شێویه‌ه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئه‌و حاڵاتانه‌ش ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن.
له‌كۆی ئه‌و سكاڵانه‌ی تۆماركراون 11یان تایبه‌ت بووه به‌خوێندكاران و 12یان له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و 6ی تریشیان له‌لایه‌ن دابراو له‌خوێندن بووه، 5سكاڵا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی زانستی زانكۆوه بووه، 12ی تریش له‌لایه‌ن كه‌سانی تری ناو زانكۆكه بووه.