نزمبونەوەی پلەكانی گەرما لە ئەمریكا بوەتە هۆی شەق بوونی زەوی
ژینگە 02/02/2019
بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی شەوی رابردوودانیشتوانی ویلایەتی ئۆهایۆ گۆێبیستی دەنگی تەقینەوە بوون .
رۆژنامەی زی سەنی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە شەوی رابردوو بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر 40 پلەی سەدی دانیشتوانی هەردوو ویلایەتی ئۆهایۆ و بنسلڤانیا لە ئەمریكا بە بەردەوامی گوێیان لە دەنگی تەقینەوەی نیمچە بەردەوام بوە
دەنگی تەقینەوەكان لە ئاكامی روودانی بومە لەرزەی بەستەڵەكیەوە دروستبوە چونكەئاوی نێو زەوی وئەو تاشە بەردانەی پێشتر ئاویان هەڵمژیوە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ئاوی نێو زەوی و تاوێرەكان بەستویەتی و شەقی بردوە
دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر 40 پلەی سەدی بوەتە هۆی بەستنی ئاوی نێوزەوی وتاوێرەكان بەو هۆیەوە قەبارەیان زیادی كردوەو فشاری بۆ سەر ناوچەكانی دەوروبەری دروستكردوە لە ئاكامدا بوەتە هۆی شەق بردن و تێكشكاندنی زەوی و تاوێرەكان كە بەهۆی شەقبونیشیانەوە دەنگێكی لێبەرزبوەتەوە لە شێوەی دەنگی تەقینەوە.
بەو دیاردەیە دەوترێت دیاردەی بومەلەرزەی بەستەڵەكی چونكە تا رادەیەكی زۆر هاوشێوەی بومەلەرزەی ئاسایی و زەوی دەجوڵێت و شەق دەبات و دەنگیش دەردەكات.