چاو‌دێر: گورجستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین رێژه‌ی منداڵ به‌شوودانی تێدا تۆماركراوه، كه له‌سه‌رووی 12 ساڵانه‌وه كچان به‌شوو ده‌درێن و ده‌چنه ماڵی خۆیان. ئامارێكی ره‌سمی له‌سه‌ر ئه‌و كچه منداڵانه‌ی كه به‌شوو ده‌درێن له‌وڵاته نیه، سندوقی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه، لانیكه‌م 17%ی كچانی ته‌مه‌ن 18 ساڵان، به‌شوو ده‌درێن كه ئه‌وه ته‌مه‌نی یاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرتنه به‌ری یاساكه‌ی دژوار كردوه، خێزانه‌كان ئه‌و یاساییه جێبه‌جێ ناكه‌ن و تۆماری هاوسه‌رگیری بۆ ماوه‌یه‌ك دوای ده‌خه‌ن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی له‌گونده‌كان به‌تایبه‌ت له‌ناو مزگه‌وت یان كڵێساكان جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌و شێوه‌یه ده‌برێنه ماڵی به‌ختی خۆیان. فۆتۆگرافه‌رو رۆژنامه‌نووێك به‌ناوی سولاكاوری كه‌له‌وڵاتی گورجستان گه‌وره‌بووه، ده‌یهێنێته‌وه بیری خۆی، كه یه‌كێك له‌هاوپۆله‌كانی له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵانیدا هاوسه‌رگیری كرد، ئه‌و ده‌ڵێت:" هه‌ستێكی خراپم هه‌بوو، هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و كاره راست نیه، به‌ڵام نه‌م ئه‌زانی بۆچی؟!". سولاكاوری بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كاتێك گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، یادگاری ئه‌و كچه هاوپۆلیه‌ی زیندووبوویه‌وه، هه‌ستێكی جیاواز له‌ناو ئه‌ودا زیندو بوویه‌وه، ده‌ستی به‌پرسیارو زانیاری كۆكردنه‌وه كرد، به‌ڵام كاتێك بۆ مه‌راسێكی هاوسه‌رگیری له‌گوندێك ده‌عوه‌ت كردا، له‌كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئه‌و كچه منداڵه‌ی به‌شوو درابوو ده‌ستی به‌گریان كرد. سولاكاوری، ده‌ڵێت:" خستنه‌ڕووی هه‌ستی خۆی دژواربوو، نیگه‌ران بوو یان خۆشحاڵ؟، به‌ڵام وادیاربوو به‌ته‌واوی رووخابوو". یونسێف هاوسه‌رگیری منداڵانی به نه‌قسی بنه‌ڕه‌تی مافه‌كانیم رۆڤ داناوه، گورجستانیش له‌ناو وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رزترین ئاماری هه‌یه، ئه‌مه ته‌نها سه‌ربه سه‌ده‌یه‌ك یان چه‌ند ساڵێك نیه، به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی دێرینه‌و چه‌ندین سه‌ده‌و ساڵه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی بیانووی ئه‌و زوو به‌شوودانه‌ی كچان له‌گوندێكه‌وه بۆ گوندێكی تر جیاوازه، به‌به‌رده‌وامی ته‌مه‌نی پیاوان گه‌وره‌تره‌و زۆرینه‌یان خوێندنیان ته‌واو كردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دایكی زاوا ده‌بێت هاوسه‌ر بۆ كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت، سولاكاوری، له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێك دیداری كردوه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاوسه‌ری خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند كچان ناچار به‌زۆر به‌شوودان ناكرێن، به‌ڵام فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ. سولاكاوری، ده‌ڵێت:" كچان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه راهاتوون، پێیانوایه دایك و داپیره‌یان به‌و شێوه‌یه هاوسه‌رگیریان كردوه، بۆیه ئه‌مه‌ژیانی ئه‌وانه". دایكانیش ده‌ڵێن، ئه‌مه دۆخی ژیانی ئێمه‌یه‌و ئه‌بێت به‌رده‌وام بێت، نه‌ریته. لیلا" ناوی یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه‌له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هاوسه‌رگیری كردوه، پێشتر له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵانی پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات، وتوویه‌تی:" ده‌یه‌وێت ببێته فاشیۆن و له خوێندنه‌كه‌ی به‌رده‌وام ببێت، تاكو بڕوانامه‌یه‌كی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت". به‌ڵام ته‌نها ساڵێك دوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی هه‌موو شتێك له‌ژیانی ئه‌ودا گۆڕاوه، له‌خوێندن ده‌رچووه‌و باشتر بڵێین ئاره‌زوو ئامانجه‌كانی له‌ناوچوون. یه‌كێكی تر له‌و كێشانه‌ی ئه‌و كچانه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، زانستی سێكسیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نیه، به‌شێوه‌یه‌ك و به‌پێی تازه‌ترین ئامار 76% ی ئه‌و كچانه‌ی كه گه‌یشتوونه‌ته 18 بۆ 19 ساڵانی ده‌رمانی رێگه‌گرتن له دووگیان بوون به‌كار ده‌هێنن، هه‌ربۆیه پێشتر له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌بنه دایك.