میسی خۆی بۆ وەرگرتنی خەڵاتێكی نوێ ئامادە دەكات

وەرزش 28/01/2019

چاودێر: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 28ی كانونی دووەمی 2019 رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی لالیگا ببەخشێتە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە.
لیۆنێل میسی وەرزی رابردوو سەركردایەتیی یانەی بەرشەلۆنەی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، وەكچۆن بە تۆماركردنی 34 گۆڵ گۆڵكاری خولەكە بوو.
رۆژنامە ئیسپانییەكە راشیگەیاندووە دوو خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشنە هەریەك لە ساموێل ئۆمتیتی و ئیڤان راكیتیچ بەهۆی ئاستە بەرزەكەیان لەمۆندیالی روسیا، ئۆمتیتی لەگەڵ فەرەنسا نازناوی مۆندیالی بردەوە و راكیتیچیش لەگەڵ كرواتیا دووەم بوون.