"ئۆساكا" دەبێتە پاڵەوانی ئوسترالیای كراوە

وەرزش 26/01/2019

چاودێر: ناومی ئۆساكای تێنسزانی یابانی نازناوی پاڵەوانێتیی ئوسترالیای كراوەی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لە یاریی كۆتاییدا لە پێترا كڤیتۆڤای چیكی بردەوە.
ئۆساكای چوارەمی ریزبەندیی جیهان روبەڕوی زەحمەتی زۆر بۆوە لەكاتی بردنەوەی یاریی كۆتاییدا. ئەو بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك یارییەكەی بردەوە كە دوو سەعات و نیوی خایاند.
ئەو تێسنزانە یابانییە تەمەن 21 ساڵە، ئەمە دووەمجارە نازناوی پاڵەوانێتییەكانی گراند سلام دەباتەوە، پاش ئەوەی ساڵی رابردوویش توانی نازناوی ئەمەریكای كراوە بەدەست بێنێت.