دەرهێنەرە كوردەكەی هۆڵیود پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سۆشیال میدیا 26/01/2019


چاودێر
لەپاش ئەوەی كارزان قادر، كە دەرهێنەرێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی سویدە، فیلمی (Trading Paint)ی لەهۆڵیود بەرهەمهێناوە وا بڕیارە لە 22\2\2019 نمایش بكرێت. لە سۆشیال میدیا، دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و تادێت پشتیوانی و دەستخۆشی لەو دەرهێنەرە دەكەن.
كارزان قادر، لە پێگەی فەیس بوكی خۆی، پەیامێكی بڵاوكردەوەو سوپاسی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەوانە دەكات كە پشتیوانی لێدەكەن و هەروەها یادەوەرییەكی خۆی و ئەكتەری ناوداری هۆڵیود (جۆن تراڤۆڵتا) باسدەكات.
دەقی پەیامەكەی ئەمەیە:
"سڵاو هاوڕێیان وێڕای دەست خۆشی و سوپاس گوزاریم بۆ كاك هاوكار بۆ ئەو هەستە هونەریەی و دەستی یەكە بەیەكەتان دەگوشم بۆ ئەو كۆمێنت و لایكانەتان بۆ ئەو پەرەگرافەی كاك هاوكار كەلەسەر من و كاری فلم سازیم بڵاوی كردبوەوە . دڵنیاتان دەكەم كە تاكە چەكی دەستی من سینەمایە بۆ بەرگری لە مرۆڤایەتی و كورد و كوردستان، بەهیوام لە ئایندەیا پرۆژەی فلمێكی كوردی نوێم لەدایك بێت . بۆ زانیاری زیاتر لەسەر كارە سیناماییەكانم دەتوانن لە ئنستگرامەكەمدا زیاتر وەرگرن ... وە پشتیوان بە خودا لەچەند مانگێكی ئایندەیا سوپرایسێكی هونەری گەورەم دەبێت، هەروەها وەك یەكەم دەرهێنەری كورد لە هۆڵیوود توانیم شوین دەستی خۆم بنەخشێنیم و كوردو كوردستان بەو كەڵە سینەماكارانەی هۆلیوود بناسێنم تەنانەت ئەكتەرێكی گەورەی وەك تراڤۆڵتا بەیانیان بەكوردی پێیوتم" چۆنی كاكە" جارێكی تر سوپاس بۆ گشت خوشك و براكانم .


لە كۆتایشدا دەرهێنەری كورد نوسیوێتی "ئەمەوێ لە ناخی دڵمەوە سوپاسی هەر هەمووتان بكەم. بەڕاستی ئەم چەن ڕۆژەی پێشوو خەیاڵی بوون بۆ من نەك لەبەر فیلمەكە بەڵكو بەهۆی ئێوەوە. خۆشەویستی و پشتگیریەكانی ئێوە خۆشحاڵی كردم و جێی شانازین. زۆر دڵخۆشم كە لە ماوەیەكی نزیكدا لە كارە نوێیەكانم ئاگادارتان ئەكەمەوە، چاوەڕوان بن.فیلمی زۆر باشم لەبەر دەستان كە خۆم لە ناخەوە وابەستەم پێیانەوە هیوادارم بۆ ئێوەش بە هەمان شێوە بێت.چاوەڕوانم و هیوادارم چیرۆكی كارەكانم كاریگەری ئەرێنی هەبێت بۆ هەموو دنیا".