گریانی فۆتۆگرافەرێكی عیراقی لە جامی ئاسیادا سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەكێشێت

وەرزش 25/01/2019

چاودێر: لەراستیدا فۆتۆگرافەرەكان رووداوەكان دەگوازنەوە و ساتەوەختە گرنگەكان تۆماردەكەن، بەڵام هەندێجار خۆیشیان دەبنە "رووداو" و سەرنجی جیهان بەلای خۆیاندا رادەكێشن، وەك ئەوەی بەسەر محەمەد عەزاوی فۆتۆگرافەری عیراقیدا هات.
لەیارییەكەی نێوان عیراق و قەتەر لە قۆناغی 16ی جامی ئاسیادا، كە بە سەركەوتنی قەتەر 1-0 كۆتاییهات و عیراقیش پاڵەوانێتییەكەی جێهێشت، فرمێسكەكانی محەمەد عەزاوی بەخوڕ دەهاتنە خوارەوە، لەكاتێكدا بەردەوام بوو لەسەر كارەكەی. 
سایتی یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا وێنەیەكی عەزاوی بڵاوكردەوە، كە كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا. تەنانەت تویتەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش دوبارە ئەو وێنەیەی بڵاوكردەوە.