حەشدی شەعبی و کۆنە داعشەکان پیلانێکی مەترسیدار دژ بەخانەقین و گەرمەسێر دەگێڕن
چاو‌دێر: له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، هێزه ئه‌منی و لایه‌نه سیاسیه شیعه‌و سونه‌كان و گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سنوری پارێزگای دیاله هه‌ر زوو ده‌رگایان بۆ ئه‌و چه‌كدارو كه‌سانه كردوه‌ته‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ داعش له‌ناو جه‌له‌ولاو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری خانه‌قین بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌ئێستاشدا به‌پێی پیلانێكی مه‌ترسیدار هه‌ر شه‌وێك هێرشده‌كه‌نه سه‌ر گوندێكی كورد نشین و پیلانی تەعریبێکی مەترسیدار لەناوچەکەدا جێبەجێ دەکەن.
پێشتر له‌ریزه‌كانی داعشبوون
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به چاو‌دێر"ی ووت: به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێشتر له‌گه‌ڵ داعشبوون و له‌سنوری جه‌له‌ولا روبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كانی وه‌ك پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و دژه تیرۆر ده‌بوونه‌ته‌وه ئێستا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه شارۆچكه‌كه.
وتیشی: ژماره‌یان نزیكه‌ی 40 بۆ 50 كه‌س ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌یانه‌وێت ده‌ست بگرن به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌داو گفتوگۆ‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه ووتیشی: داعش له‌ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا بوونی هه‌یه، رێژه‌كه زۆر نیه، به‌رش بڵاوون و چالاكیه‌ك ئه‌كه‌ن و دواتر هه‌ڵدێن.
رونیشكرده‌وه: به‌م شێوه‌یه پێشترمه‌ترسیان هێنده نه‌بووه، به‌ڵام ئێستا د‌رك به‌وه ده‌كرێت مه‌ترسیه‌كانیان زیاتر بووه.
ته‌عریبه‌و داعش نین
به‌رپرسێكی تری ئیداری سنوری دیاله، كه كورده، ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی سه‌ربه‌داعش بن، به‌ڵكو پیلانه‌و دژ به‌كوردو بۆ ته‌عریب دانراون.
بۆ چاو‌دێر، ووتی: ئه‌و گروپه چه‌كداره‌كانی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولان، كه زۆرینه‌یان له عه‌شیره‌تی كه‌روین و پێشتر پێشمه‌رگه‌و ئاسایشیان به‌ناوی داعشه‌وه شه‌هید ده‌كردو دواتر به‌ره‌و به‌عقوبه‌و ناوچه‌كانی تر هه‌ڵاتوون.
رونیشكرده‌وه: له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا په‌یوه‌ندیان هه‌یه و هێزه‌كانی سوپای عیراقیش كه‌مته‌رخه‌من ورێگه‌یان بۆ خۆش ئه‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكرد: مه‌ترسیه‌كان زۆر له‌وه زیاترن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ته‌عریبه‌و ئێستا له‌گونده‌كانه دوو سبه‌ی دێنه ناو شاره‌كان و ئازاری خه‌ڵك ده‌ده‌ن.
پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ره
سه‌میر نور سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین بۆ چاو‌دێر، ووتی: باشترین چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه‌كه‌و نوسراوێكمان ئاڕاسته‌ی هه‌رێم و ئیداره‌ی دیاله‌كردوه.
جه‌ختیكرده‌وه: به‌ڕوونی ئیداره‌ی دیاله پێی وتین: كێشه‌كه سیاسیه‌و ده‌بێت له‌به‌غدا سه‌ركردایه‌تی كورد‌و به‌غدا چاره‌سه‌ری بكات.