پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە پەسەنددەكات

عێراق 22/01/2019

چاودێر:
بڕیارە سبەی چوار شەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بدرێت.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، كە تێیدا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 و وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی نوێی حكومەت دەنگی لەسەر دەدرێت.