12 چەكداری سوپای قودس لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژران

جیهان 22/01/2019


رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤی سوری، رایگەیاند لەهێرشەكانی دوێنێی فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بۆ سوریا، 12 چەكداری سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون.
رامی عەبدولرەحمان، سەرۆكی رێكخراوەكە، ئاشكرایكردوە، ژمارەی قوربانیانی هێرشەكە زیادیا كردوەو تائێستا 6 سەربازی سوری و 15 كەسی غەیرە سوری لەوانە 12 چەكداری سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون.
دوێنێ سوپای ئیسرائیل، رایگەیاند هێرشی ئاسمانی و موشەكیان كردۆتە سەر چەند بارەگایەكی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران.
سوپای قودس لەلایەن سەردار قاسمی سولەیمانی فەرماندەیی دەکرێت.