لیژنەی دارایی بەربەستەکانی بەردەم پەسەندکردنی بودجەی عێراق ئاشکرادەکات

عێراق 22/01/2019


لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق دیارترین خاڵە ناكۆكەكانی بەردەم پەسەند كردنی رەش نووسی بودجەی گشتی ساڵی 2019 ئاشكرا دەكات.
ئەحمەد سەفار سەرۆكی لیژنەی دارایی رایگەیاند: بەرچاوترین خاڵی ناكۆك سەبارەت بە بوودجەی گشتی ساڵی 2019 بریتین لە خەمڵاندنی نرخی یەك بەرمیل نەوت و بری هەناردەكراو و نرخی دۆلار. 
سەفار باسی لەوەشكرد : ناكۆكییەكان پرۆسەی دابەشكردنی بەشە دارایی و فەرامۆشكردنی چەند پارێزگایەکی زیان لێكەوتوو بەشە بودجەی هەرێمی كوردستاتنیش دەگرێتەوە.
تەئكیدیشی كردەوە لەكاركردنی بەردەوام داین بۆ چارەسەركردنی ئەو خاڵە ناكۆكانە و بەم نزیكانەش چارەسەر دەكرێن.