هاتوچۆ لەچەند شەقامێكی سلێمانی پێچەوانە دەكرێتەوە
بریارە لە مروەوە تا وەكو 1ی مانگی شوبات ژمارەیەك لە شەقامەكانی شاری سلێمانی هاتوچۆی تێدا پێچەوانە بكرێتەوە لەو بارەیەوە بەرێوەبەری هاتوچۆی ناو شار وردەكاری پرۆژەكە دەخاتە روو رایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر لە شەقامەكانی شاری سلێمانی هاتوچۆی تێیدا پێچەوانە دەكرێتەوە
موقه‌ده‌م فه‌خره‌دین ئه‌مین ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، "له‌مڕۆوه تاوه‌كو 1ی 2ی 2019 هه‌ریه‌ك له‌شه‌قامه‌كانی (یه‌كگرتن، قه‌نات، مه‌وله‌وی و پیره‌مێرد) ئاراسته‌ی هاتوچۆ تێیاندا پێچه‌وانه‌ی پێشتر ده‌بێت".
باسی لەوەشكرد:"له‌دوای له 1ی‌مانگی داهاتویشەوە بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ شه‌قامه‌كان به‌و شێوه‌یه تێست ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنج و پێشنیازی خه‌مخۆرانی بواری ماسته‌پلان و هاتوچۆ تاوه‌كو بزانین تاچه‌ند ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، "كاركردن به‌م سیستمه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی سەر شه‌قامه‌كانی سلێمانیه‌و‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕ‌و شاردا دروست بوە
تەئكیدیشی كردەوە"هاتوچۆ له‌شه‌قامی مه‌وله‌ویدا به‌و شێوه‌یه ده‌بێت كه له‌به‌رده‌ركی سه‌راوه ئۆتۆمبێل پێیدا دێته خواره‌وه بۆ به‌رده‌م پاڵاس و له‌شه‌قامی یه‌كگرتنیش ئۆتۆمبێل له‌پاڵاسه‌وه بۆی هه‌یه بچێته‌وه بۆ فولكه‌ی یه‌كگرتن و له‌قه‌ناتیش ته‌واوی شه‌قامه‌كان تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ چونیان بۆ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان
وتیشی شه‌قامی پیره‌مێردیش تایبه‌تده‌كرێت به‌هاتنه خواره‌وه‌یان بۆ به‌رده‌ركی سه‌راو له‌وێشه‌وه بۆ ئۆرزدی یان بۆ شه‌قامی مه‌وله‌وی یان به‌رده‌م سینه‌ماكان