حكومەت تەنها گرێبەستەكانیان نوێ دەكاتەوە

کوردستان 22/01/2019

.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربریوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو مامۆستایانەی كە بە شێوەی گرێبەست دەوام دەكەن و ئەو داوایەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە كە داوای دامەزراندنی ئەو مامۆستایانەی كردبوو كە لە قوتابخانەو خۆێندنگەكان دەوام دەكەن.
بەگۆێرەی زانیاریەكان وەزارەتی پەروەردە بەنوسراوی رەسمی داوای لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە ئەومامۆستایانەی بە شێوەی گرێبەست دەوام دەكەن بیانكات بەمیلاكی هەمیشەیی و لەسەر میلاكی وزەزارەتی پەروەردە دایانمەزرێنن كە ژمارەیان نزیكەی 4هەزار مامۆستایە یاخوود گرێبەستەكانیان بۆ نوێ بكەنەوە 
هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران تەنیا رەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو مامۆستایانە داوە بۆ ساڵی 2019، بەڵام رەتیكردۆتەوە بەشێوەی هەمیشەیی دایانبمەزرێنێت.