لەسلێمانی نرخی بەنزین دەبێت بە 450 دینار

کوردستان 22/01/2019


پارێزگاری سلێمانی كاربۆ ئەوە دەكات نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی هاوشێوەی شارەكانی عیراق بێت و نرخی یەك لیتر بەنزین بە 450 دینار بفرۆشرێت.
لەوبارەیەوە بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە پارێزگاری سلێمانی دەیەوێت لەرێگەی هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتی نەوت و لەرێگەی بەرهەمە نەوتیەكانەوە بەنزین بەسەر بەنزینخانەكاندا دابەشبكرێت و نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عیراق بە 450 دینار بفرۆشرێت 
وتەبێژەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە "ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت، له‌قازانجی ئێمه‌دایه‌ وه‌كو به‌نزینخانه‌كان
 تەئكیدیشی كردەوە ئەوهەنگاوە پێویستی بە پالپَشتی حكومەت هەیە و بەبێ پشتیوانی حكومەت مەحاڵە بتوانرێت ئەو هەنگاوە جێبەجێبكرێت چونكە پێویستە حكومەت لەونرخە كەمتر بەنزین بدات بە بانزینخانەكان تا ئێمەش بتوانین بە 450 دینار بیفرۆشینەوە بە شۆفێران.