بەرمێیلێكی دیكەی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت

کوردستان 19/01/2019


بریارە لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی بەرمێلێكی دیكەی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا بكرێت  لەشاری سلێمانی قەزای سەید سادق 
لەوبارەیەوە بەرێوەبەری نەوت وكانزاكانی سلێمانی تەئكیدی كردوەتەوە پرۆسەی دابەش كردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان بەردەوامە .
محەمەد حەسیب بەرێوەبەری نەوت وكانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردوە بریارە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی دووەم بەرمیلی نەوت لە مەڵبەندی یەكی سلێمانی و قەزای سەید سادقەوە دەستپێبكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پرۆسەكە بەردەوام دەبێت و تەواوی قەزاو ناحییەكانی پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.