بۆچی ترامپ بۆینباخی درێژ لە مل دەكات؟

سۆشیال میدیا 19/01/2019


رۆژنامەی " هافینگتۆن پۆست" بڵاویكردوەتەوە یەكێك لە گرنگترین نهێنیەكانی سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی بە ململانێكردنەوە نیە لەگەڵ روسیا بەڵكوو پەیوەندی بەو بۆینباخە درێژەوەیە كە دەیبەستێت.
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكیدا كە ئێوارەی دۆێنێ بڵاوكراوەتەوە دەپرسێت هۆكاری چییە ترامپ بۆینباخی درێژ دەبەستێت كە تا خوار پشتێنی پانتۆڵەكەی شۆر بوەتەوە؟.
رۆژنامەكە ئەم خوەی ترامپ بە سەرسورهێنەر ناودەبات وبوەتە جێگەی سەرەنجی ئەو كەسانەی كە ئەنترێت بۆ كاری گاڵتە جاری بەكاردەهێنن.
بەكارهێنەرانی ئەو پەیجانە ویستویانە شیوازی لەبەركردنی بۆینباخ لەلایەن دۆناڵد ترامپ ەوە شیبكەنەوە 
لەوبارەیەوە سۆزان كراوس پرۆفیسۆری پسپۆر لە دەروون ناسی لە زانكۆی ماساچۆستس دەڵێت بە بۆچوونی من دوو هۆكاری هەیە یا بۆ ئەوەیە سەرنجی بەرامبەر بۆ خوارناوكی رابكێشێت یاخوود شاردنەوەی وورگە گەورەكەیەتی .
بەَلام كریس كریستی حاكمی پێشووی ویلایەتی نیو جیرسی دەڵێت خاڵی دووەم لە راستییەوە نزیكە واتە شاردنەوەی وورگە گەورەكەیەتی.
كریستی دەڵێت ترامپ لەچەندین بۆنەدا رایگەیاندوە هۆكاری بەستنی بۆینباخی درێژ بۆ ئەوە دەگەرێتەوە تا لاشەی لاوازتر ورێكتر دەربكەوێت.
كریستی راشیگەیاند: ترامپ پێی راگەیاندوە پێویستە دیمەن ولاشەت جوانتر دەربكەوێت تا لە سیاسەت كردندا سەركەوتووبیت.