عەشایەرە عەرەبەكان داوای مانەوەی هێزەكانی ئەمریكادەكەن

عێراق 19/01/2019


شێخ موزاحیم حوەیت وتەبێژی عەشایەرە عەرەبەكان لەناوچە كێشە لەسەرەكان رایگەیاند: داوایان لە هێزەكانی ئەمریكا كردوە بنكەی سەربازیی هەمیشەیی لە ناوچە كێشەلەسەرەكان دابنێت.
حوەیت ئاشكرای كردوە عەشایەرە عەرەبەكان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە لە هێرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی وچەكدارانی داعش لەدژی هاوڵاتیانی مەدەنی  درووستكردنی بنكەی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لەسەرجەم ناوچە كێشە لەسەرەكان پێویست دەزانن بەتایبەتیش لە نزیكی سنوری نێوان عیراق و سوریا 
ئاشكراشی كردوە پێشتر زانیاریان لەسەر پێشێلكاری گرووپەكانی حەشدی شەعبی كە لەناوچە كێشە لەسەرەكان ئەنجامی دەدەن داوەتە هێزەكانی ئەمریكا ودانیشتوانی ئەو ناوچانە مەترسیان هەیە سەبارەت بەو هێرشە تێرۆریستی و تاوانكاریانەی كە لەدژیان ئەنجام دەدرێت  
حوەیت تەئكیدی كردەوە عەشایەرە عەرەبەكان دژی ئەو یاسایەن كە لەپەرلەمان پەسەند كراوە لە دژی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق و رایگەیاند: ئەو یاسایە لە ژێر فشارەكانی ئێران پەسەند كراوە بەمەبەستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق ، چونكە واشنتۆن گەمارۆی ئابوری خستوەتە سەر تاران.
باسی لەوەشكرد سونە عەرەبەكان پێشوازی دەكەن لە بڵاوكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچە سونە نشینەكان لەدژی ئەو ستەم و راگواستن و تاڵانی و رفاندانەی دەرهەقیان ئەنجامدراوە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە.