هەڕەشە لەسەر کتێب... گوینتەر گراس

ڕەخنەی چاودێر 18/01/2019

ڕەخنەی چاودێر
گوینتەر گراس، ڕۆماننووسی ناوداری ئەڵمانیا، لە یەکێک لە گفتوگۆکدا کە لە ساڵی ٢٠١٤ـدا ئەنجام دراوە، لە کاریگەریی ئەدەبیات دەدوێت و پێی وایە لە ئەمڕۆدا کاتێکی زۆر زیاتری دەوێت. هەروەها ئاماژە بەوە دەدات کە بەشی فەرهەنگیی ڕۆژنامەکان هەڕەشەن بۆ سەر چینی کتێبخوێن، ئەو بە دیاریکراوی دەڵێت:


(ئەگەر ئەدەبیات کاریگەرییەکی هەبێت، ئەم کاریگەرییە کاتێکی زۆری دەوێت تا دەرکەوێت. بەڵام چ کەسێک کەڵک لە ئەدەبیات وەردەگرێت؟ سیاسەت لە هێندێک بواردا کەڵکی لێ وەرگرتووە. ئەدەبیاتی سەردەمی ڕۆشنگەری، دەکرێت بە بنەمای جیابوونەوەی کڵێسا لە سیاسەت بزانین؛ ڕەوتێک کە لە ئۆرووپا باش پێش کەوت. بەڵام ڕەوتێکی وا چەندی دەوێت؟ گومان لەوە دەکەم کە ئەگەرێکی وا ئەمڕۆ ڕێی تێ بچێت، چونکە بەشی فەرهەنگیی ڕۆژنامەکان لەژێر بەرباسدانی ئاییندەی کتێب پێکەوە کێبەڕکێ دەکەن و لەم ڕێیەوە بنکۆڵی فەرهەنگی کتێبخوێنی دەکەن.


ئەوەی کە ڕۆژنامەکان تەنیا بایەخ بە بڵاوکراوەی نوێ دەدەن و داهاتوویەکی پڕشنگداری بۆ پێشبینی دەکەن، فەرهەنگی کتێبخوێندنەوە بە کرداری لەناو دەبات، فەرهەنگێک کە ساڵان درێژەی کێشاوە تا بتوانێت گەشە بکات.)