حەشدی شەعبی رادەسپێردرێت لێدوان دژی ئەمەریكاو ئیسرائیل نەدات
عێراق 17/01/2019
ئاژانسەكان – بابان:
ئاژانسەكانی عیراق بڵاویان كردەوە، حەشدی شەعبی سەرجەم فەرماندەكانی حەشد و وتەبێژەكانی ئاگاداركردووەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك (راستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ) سەبارەت بە دەنگۆی هەڕەشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی حەشدی شەعبی، لێدوان نەدەن.
سایتی (دجلة نیوز) و (بغداد الیوم) و (بغداد الاخباریة) راشیدەگەیەنن، ئەم ئاگادار كردنەوە بۆ ئەوەیە كە دەنگۆكانی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی، تەنها راپۆرتە رۆژنامەوانیە نا راست و دروستەكانن و هیچ بنەمایەكی راستیان تێدا نییەو بە مەرامی سیاسی ئەم دەنگۆیانە بڵاو كراونەتەوە.