ناوەکەتمان پێ بڵێ... ئەحمەدڕەزا ئەحمەدی

ڕەخنەی چاودێر 17/01/2019

ڕەخنەی چاودێر

بە هیوام سەلامت بیت
ئیتر دەبێت بەڵێن بدەیت کە نەیەیتە خەوی منەوە
ئیتر نامەوێت لە فڕۆکەخانە
بە پلیکاندا ‌سەرکەوتنی من
تەماشا بکەیت و
من لە فڕۆکەدا تا مەنزڵ
دوو چاوە گریاوەکەی تۆ
لەگەڵ خۆمدا بەرم
ئەو ڕۆژە تەمیش نەبوو
کە من
تۆم
بۆ هەمیشە لە تەمەنمدا ون کرد
*
بە تۆمان گوتبوو:
هێندێ کات بۆ درێژەدان بە ڕۆژەکانی تۆ
بێدەنگ بووینە
لە هەر کوێ باران باری
ئێمە لە تەنیشتت ڕاوەستاوین و
بۆ مەرگ و تاریکی کە بە دوای تۆوە بوون
گوڵێکمان هەڵدا
کە تۆیان بیر بچێتەوە.
بە تۆمان گوتبوو:
درەختەکان لە تەنیاییدا دەڕوێن و
لە بادا وێران دەبن
ئێستا پیری داگیری کردووین و
مەرگ ئامادەیە لە هەرساتێکدا بمانکات بە هیی خۆی
جارێکی تر بۆ هەمیشە ناوەکەت بە ئێمە بڵێ
بڵێ هێشتا باران دەبارێت و
تۆ هێشتا ڕێکردنی بەر بارانت خۆش دەوێت
*

شقارتەیەکم لە تۆ ویست کە شەو ڕووناک بکەمەوە
تا پلیکانەکان و تۆ ون نەکەم
شقارتەم کە پێ کرد، دەستپێکی پیری بوو
گوتم دەستەکانت بە من بسپێرە
کە زەمەن کۆن ببێت و
بوەستێت
دەستەکان بە من سپاردن و
زەمەن کۆن بوو و مرد