توركیا پێنج مەرجی بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەسوریا هەیە

جیهان 17/01/2019


میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند كە دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەسوریا پێنج مەرجیان خستۆتە بەردەمی ئەمریكا.
مەرجەكانی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لەسوریا بریتیە لە:
1- هێزێكی پاراستن دروست بكرێت لەهێزەكانی ناوخۆی توركیا بەسەرپەرشتی هێزە سەربازیەكانی توركیا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە.
2- وشك كردنی ئەو یارمەتیە لۆجەستی و سەربازیانەی ئەمریكا بۆ  هێزە كوردیەكان
3- دروستكردنی لیژنەیەك لەكەسانی پاك و بێلایەن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەكە.
4- گەر پێویستی كرد سوپای توركیا بتوانێت بەدرێژای 32 كیلۆمەتر بچێتە ناو قوڵای خاكی كوردستانەوە.
5- ئەو ناوچە ئارامەی كە دروست دەكرێت دەبێت پاك كرابێتەوەلە پەكەكە و یەپەگەو هێزەكانی تری ناوچەكە.