ئەمریكا پێشكەشكاری تەلەفیزیۆنێكی ئێرانی دەستگیر كرد

جیهان 16/01/2019


ئاژانسی( پرێس) ی سەر بەدەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند كە ئەمریكا پێشكەشكارێكی زمانی ئینگلیزی بەناوی ( مەرزیە هاشمی ) ئاژانسەكەیانی دەستگیر كردوە.
ئاژانسی پڕێس ڕاشیگەیاند كەتاكو ئێستا هۆكاری دەستگیر كردنەكەی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریكاوە ئاشكرا نەبوە.
ئاژانسەكە ڕونیشیكردەوە كە هاشمی بەگەشتێكی ئاسایی بۆ بەسەر كردنەوەی كەس وكاری سەردانی ئەمریكای كردوەو بەبێ هیچ هۆیەك دەستگیر كراوە.
سەرچاوەكە راِشیدەگەیەنێت كە هاشمی لەفڕۆكەخانەی (لاوس لامبێرت) لەلایەن تیمێكی ئێف بی ئای دەستگیر كراوەو نێردراوە بۆ بەندیخانەیەكی واشنتۆن و تا ئیستاش بەرپرسان هیچ لێدوانێكیان لەبارەی دەستگیركردنەكەوە نەداوە.