وردەكاریی دەربارەی پرۆژە نوێیەكەی ریاڵ مەدرید

وەرزش 15/01/2019

چاودێر: پلانی داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرادەكرێت، كە خۆی لە گۆڕینی دەستەی راهێناندا دەبینێتەوە.
سایتی بالۆن دۆر، ئاماژە بەوەدەكات لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید راهێنەرێكی بەئەزمون دەهێنن و سەرپەرشتیی تەواوی پرۆژە گەورەكە دەكات، هاوكات سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی دەبێتە یاریدەدەری ئەو راهێنەرە بۆ ئەوەی ئەزموونی زۆرتر وەربگرێت و دواتریش ببێتە راهێنەری سەرەكی و ماوەیەكی زیاتر لە یانەكە بمێنێتەوە.
ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید پێیانوایە سۆلاری دەبێتە راهێنەرێكی گەورەی تۆپی پێ، بەڵام لە ئێستادا تەنها پێویستی بە وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر هەیە، وەكچۆن لەهەندێ یارییەكاندا دەبینن.
سۆلاری ئەركی مەشق و راهێنانی ریاڵ مەدریدی لە كۆتاییەكانی 2018دا وەرگرت، پاش ئەوەی جولیان لۆپتیگی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە لە پۆستەكەی دورخرایەوە.
سایتی دۆن بالۆن ئاماژە بەوەدەكات، كە خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی لەسەرەتای وەرزی داهاتووەوە سەرپەشتیی ئەو پرۆژە گەورەیەی ریاڵ مەدرید بكات.