كاتی ئەنجامدانی كلاسیكۆ دیاریكرا

وەرزش 14/01/2019

چاودێر: سەرۆكی رابیتەی پیشەگەرانی خولی ئیسپانیا كاتی ئەنجامدانی یاریی كلاسیكۆی راگەیاند و وتی "یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە هەفتەی 26ی لالیگادا، رۆژی شەممە 2ی ئازار ئەنجامدەدرێت".
بەوتەی خافێر تیباس "كلاسیكۆی گەڕانەوەی خولی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە سەعات 10:45 خولەكی شەو (بەكاتی هەرێمی كوردستان) دەكرێت".
لە یاریی چووندا لە كامپ نو بەرشەلۆنە 5-1 لە ریاڵ مەدریدی بردەوە، كە ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی ئیدارەی یانەی شاهانە جولیان لۆپتیگی لە پۆستەكەی دوربخاتەوە.
لەئێستادا یانەی بەرشەلۆنە بە 43 خاڵ لوتكەی ریزبەندیی لالیگای گرتووە و بە 10 خاڵ لەپێش ریاڵ مەدریدەوە كە ئەمیان لە پلەی چوارەمدایە.