هێرشبەرە یابانییەكە لە تەمەنی 52 ساڵیدا گرێبەستەكەی نوێكردەوە

وەرزش 14/01/2019

"دەمەوێت تاكو 60 ساڵی یاری بكەم"
چاودێر: كازۆیۆشی میۆرای یابانی، كە مانگی داهاتوو تەمەنی دەگاتە 52 ساڵ، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی یۆكۆهامادا نوێكردەوە.
میۆرا، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی یابان، بۆ یانەی یۆكۆهاما یاری دەكات، كە یەكێكە لە یانە پلە دووەكانی ئەو وڵاتە.
هێرشبەرە یابانییەكە دەڵێت "هەوڵدەدەم هەموو رۆژێك بەشێوەیەكی رێكوپێك راهێنان بكەم، بۆئەوەی بتوانم زۆرترین یاری بەشداری بكەم".
ئەمە 34هەمین وەرزە میۆرا وەك یاریزانێكی پیشەگەر یاری دەكات. لە ساڵی 2017ەوە ئەو ریكۆردەی شكاندووە وەك ئەو یاریزانەی كە زۆرترین ماوە لە یاریكردن بەردەوام بوبێت. وەكچۆن بەتەمەنترین یاریزانیشە كە لە یارییە رەسمییەكاندا گۆڵی كردبێت.
میۆرا، كە دەیەوێت تاكو تەمەنی 60 ساڵی بەردەوام بێت لە یاریكردن، وەرزی رابردوو لە نۆ یاریی یانەكەیدا بەشداری كردووە بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێك تۆماربكات.
میۆرا لە ساڵی 2005ەوە بۆ یانەی یۆكۆهاما یاری دەكات.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، میۆرا، بەشداریی لەمۆندیالی 1998ی فەرەنسادا كردووە لەگەڵ یابان.