جامی ئاسیا.. ئەمڕۆ دوو یاریی چارەنوسساز ئەنجامدەدرێت

وەرزش 14/01/2019

ناوی ئەو 10 هەڵبژاردەیەی تاكو ئێستا گەیشتونەتە قۆناغی 16
چاودێر: ئەمڕۆ دووشەممە جەولەی كۆتایی قۆناغی یەكەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2019 دەستپێدەكات. یارییەكانی گروپی یەكەم كۆتاییان دێت و چارەنووسی هەڵبژاردەكانی گروپەكە ئاشكرادەبێت.
هەردوو یارییەكە لەیەك كاتدا ئەنجامدەدرێن (سەعات 7:00ی ئێوارە) لە یاریی یەكەمدا ئیماراتی خاوەن یاریگا كە پلەی یەكەمی گروپەكەی گرتووە و 4 خاڵی هەیە بەرامبەر تایلاند یاری دەكات كە خاوەنی 3 خاڵە.
ئیمارات سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەركردووە، بەڵام تایلاند پێویستی بە یەكسانبونێك هەیە بۆ ئەوەی سەركەوتن مسۆگەربكات.
یاریی دووەمیش لەنێوان هیندستان (3 خاڵ) و بەحرەین (1 خاڵ)دا دەبێت. هیندستان بە بردنەوە راستەوخۆ سەردەكەوێت و بەیەكسانبونیش بەئەگەرێكی زۆرەوە دەتوانێت قۆناغی یەكەم ببڕێت. بەڵام تاكە هیوا لەبەردەم بەحرەیندا بۆ سەركەوتن بۆ قۆناغی 16 بردنەوەی سێ خاڵی یارییەكەیە.
ناوی ئەو 10 هەڵبژاردەیەی تاكو ئێستا بلیتی قۆناغی 16یان بڕیوە:
1- ئیمارات
2- ئوردن
3- چین 
4- كۆریای باشوور
5- ئێران
6- عیراق
7- قەتەر 
8- سعودیە
9- ئۆزبەكستان
10- یابان