روحانی سەردانی عیراق دەكات

عێراق 14/01/2019


ئاژانسی هەواڵەكانی فارس لە زاری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویكردوەتەوە بریارە حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران لە مانگی ئازاری داهاتوو سەردانی بەغدا بكات.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵەكانی میهری ئێرانی بڵاویكردوەتەوە رووحانی لەچەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی عیراق دەكات 
ئاژانسەكە لە زاری وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویكردوەتەوە كە لەگفتوگۆكانی نێوان زەریف و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رێككەوتوون كە لەسەر داوای رەسمی سەرۆك وەزیرانی عیراق حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران لەچەند هەفتەی داهاتوودا سەردانی عیراق دەكات.
بەگۆێرەی سەرچاوەكە زەریف ئاشكرای كردوە لە كۆبونەوەكەیدا لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر چەندین تەوەر گفتوگۆیان كردوەو سەرۆك وەزیرانی عیراق چەند رێنماییكی پێشكەش كردوەو بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئابوری لە پێناو باشتر كردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو ولات.
سەرۆكی نێردەی دیپلۆماتكارانی ئێران كۆبونەوەكانی بە سوود و بەخش و بونیات نەر وەسف كردوە.
لەبەرامبەردا ئاژانسی فارس بڵاویكردوەتەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای كردوە سەردانەكەی رووحانی بۆ مانگی ئازار دوابخرێت.