ڤیدیۆ: بردنەوە قورسەكەی ریاڵ مەدرید

وەرزش 14/01/2019

چاودێر: یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیادا پاش ئەوەی بە زەحمەت لە یانەی ریاڵ بیتسی بردەوە توانی خۆی بگەیەنێتە پلەی چوارەمی ریزبەندی.
یانەی شاهانە هەرچەندە لەدەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەكرد، بەڵام توانی بە دوو گۆڵی مۆدریچ و سێبایۆس بەرامبەر بە گۆڵێكی كانالێس لە ریاڵ بیتس بباتەوە. سێبایۆس گۆڵی بردنەوەی ریاڵ مەدریدی لە خولەكی 88دا تۆماركرد.
بەم بردنەوەیە ریاڵ مەدرید بە 33 خاڵەوە خۆی گەیاندە پلەی چوارەمی ریزبەندی، هەرچەندە هێشتا بە 10 خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەوە دێت.