17% ی‌ كۆمەڵگەی‌ عێراقی‌ هەژار و بێكارن

عێراق 13/01/2019




بابان – ئاژانسەكان:

لە بەیاننامەیەكیدا، وەزیری‌ كاروكاروباری‌ كۆمەڵایەتی عێراق، رایدەگەیەنێت كە رێژەی‌ 17%ی‌ كۆمەڵگەی‌ عێراقی‌ هەژار و بێكارو پەككەوتەن.
باسم عەبدولزەمان، وەزیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی عێراق، لەو بەیاننامەیەدا رایگەیاندووە كە  مامەڵەی‌ وەزارەتەكەیان لەگەڵ رێژەی‌ 17%ی‌ كۆمەڵگەی‌ عێراقدایە كە لە چینی‌ هەژاران و پەككەوتە وبێكاردایە و لەسەرجەمی پارێزگاكانی عیراقیشدا، 6 پارێزگای‌ عێراق لەژێر هێڵی‌ هەژارییەوەیە.
ئەو وەزیرە باس لەوەش دەكات كە ئەو چین و توێژانەشی موچەی‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بریتین لەو ژنانەی‌ لە هاوسەرەكانیان جیابونەتەوە لەگەڵ بێوەژنان و پەككەوتە و هەژارەكان و موچەكەشیان لە رێگەی‌ بانكەكانی‌ رافیدەین و نوسینگەكانی‌ پۆستە لە سەرجەم شارەكانی‌ عێراق دابەش دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە نزیكەی 450 هەزار خێزان لەچاوەڕوانی ئەوەدان پشكی‌ داراییان لە بوجەی عیراقدا‌ بۆ تەرخان بكرێت، تا موچەی‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە.

سەرچاوە: (بغدادیە نیوز)