دەستگیركردنی 12 داواكراو لە دیالە

عێراق 12/01/2019


ئەمرۆ شەممە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە بڵاویكردەوە لەهەڵمەتێكدا هێزە ئەمنیەكان لەچەند ناوچەیەكی شارەكە 12 داواكراویان دەستگیركردوە
عەقید غالب عەتیە وتەبێژی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە چەند مەفرەزەیەكی سەر بە پۆلیسی بەنی سەعد وجەلەولا و بەشی نەهێشتنی تاوانی باقوبەو قەرەتەپە لە هەڵمەتێكدا لەچەند ناوچەیەكی جیاجیا 12 داواكراویان دەستگیركردوە كە تۆمەتی جۆراوجۆریان لەسەرە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە هەڵمەتەكە بە پشت بەستن بەزانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە و سەرجەم داواكراوە دەستگیركراوەكان رەوانەی بنكە ئەمنیەكان كراون تا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ بكرێتەوەو رەوانە دادگا بكرێن.