بەڤیدیۆ: سەماكردنی كچانی ئێرانی لەسەر شەقامەكان دژی بڕیارێكی حكومەت

ڤیدیۆ 08/01/2019


میدیاكانی ئێران ڕایانگەیاند دەسەڵاتدارانی ئێران لەبەر نەگونجانی لەگەڵ كەلتوری ئێران بڕیاریاندا كە سەمای ئیرۆبیك و هیپ هۆپ قەدەغە بكرێت.
سەرچاوەكە ڕونیشیكردەوە كە هەركەسێك سەرپێچی بكات توشی سزای یاسایی دەبێتەوە كە سزاكە زیندانیكردنیش دەگرێتەوە.
هەر بەگوێرەی سەرچاوەكە كچانی ئێران وەك ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەبڕیارەكە بەموزیكەوە لەسەر شەقامەكان دەستیان كردوە بەسەماكردن.
سەرەڕای ئەوەی كە لەڕابردودا بەبیانوی جۆراوجۆر  زۆر كار لە هاوڵاتیانی ئێران قەدەغەكراوە  لەبەرئەوەی كە ئێران وڵاتێكی حوكوم ئیسلامییە و ئەوكارانە لەگەڵ كەلتوری ئەو وڵاتە ناگونجێت دوایین قەدەغە كردنیش سەمای هیپ هۆپ و سەمای ئیرۆبیكە.