كچێكی 18 ساڵان له‌ترسی به‌زۆر شوودان به‌ره‌و ئوسترالیا هه‌ڵدێت
ژن 07/01/2019
چاو‌دێر: ره‌هف محه‌مه‌د قه‌نوون كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی خه‌ڵكی سعودیه به‌هۆی ترس له‌به‌زۆر شوودان و لێدان و ئازار گه‌یاندنی جه‌سته‌یی و ده‌روونی پێی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كاتی هه‌ڵاتن به‌ره‌و ئوسترالیا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆكی تایله‌ند راده‌گیرێت.
ئه‌و كچه، له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆكی تایله‌ند ده‌ستبه‌سه‌ره‌و، داوایكردوه كه نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه ده‌یكوژن.
به‌میدیاكانی راگه‌یاندوه:" كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆر توندوتیژن و ته‌نانه‌ت جارێك به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی قژی شه‌ش مانگ زیندانیكراوه".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" كه‌سوكاره‌كه‌ی ویستویانه به‌زۆر به‌شوویی بده‌ن بۆیه ئه‌ویش هه‌ڵاتووه.
ره‌هف ئاشكرایكردوه:" ده‌یه‌وێت بچێته وڵاتی ئوسترالیا‌و داوایكردوه نه‌یگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌ی.