ئەو حەوت پیشەیەی لە 10 ساڵی ئایندەدا بەرەو لەناوچون دەچن
جۆن پۆلیانۆ نوسەری كتێبی "رۆبۆتەكان بەڕێگاوەن" باس لەوەدەكات، كە لە 10 بۆ 15 ساڵی ئایندەدا حەوت پیشەی مرۆڤ بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاوە بەرەو لەناوچون دەچن. كە لەناویاندا پیشەی پزیشكی و پارێزەریی هەیە.
پیشەكانیش بەم شێوەیە ریزبەندی كراون:
یەكەم: پزیشكی
پزیشكی كە لەجیهاندا بە پیشەیەكی زۆر بایەخدار دادەنرێت، بەڵام پۆلیانۆ پێیوایە بەهۆی پێشكەوتنی ئامێرە ئۆتۆماتیكەكانی بواری پزیشكیەوە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆش، هەندێ لە پیشەی پزیشكەكان بەرەو لەناوچون دەچێت.
دووەم: پارێزەریی
پۆلیانۆ پێیوایە، لەئایندەدا هەندێ كەیسی یاسایی لەرێگەی پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەرەوە یەكلادەكرێنەوەو پێویستیان بە ئەزمون و كارامەیی پارێزەران نابێت.
سێیەم: نەخشەسازیی بینا
پۆلیانۆ پێیوایە لەئایندەدا جگە لە بینا سەرنجراكێش و گەورەكان، نەخشەی بیا سادەكان لەرێگەی پرۆگرامی كۆمپیوتەرەوە نەخشەسازی بۆ دەكرێت و پێویستی بە ئەندازیار و نەخشەساز نیە.
چوارەم: ژمێریاران
پۆلیانۆ پێیوایە ئەو ژمێریارانەی كە كاری ژمێریاریی ئاڵۆز و قورس بەڕێوەدەبەن لە پیشەكانی خۆیاندا دەمێننەوە، بەڵام ئەوانەی تر كارەكانی خۆیان لەدەست دەدەن.
پێنجەم: فڕۆكەوانی جەنگی
لەئێستادا فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان دەتوانن ئۆپەراسیۆنی سەربازیی مەترسیدار ئەنجام بدەن، بۆیە بەهۆی پێشكەوتنی چەكە سەربازیی خۆكارەكانەوە، ئەم پیشەیە بەرەو لەناوچون دەچێت.
شەشەم: پۆلیس
پۆلیانۆ پێیوایە ئەم پیشەیە بە تەواوەتی لەناوناچێت، بەڵام پێویست بونیان كەمدەبێتەوە.
هەشتەم: نوسینگەكانی فرۆشتنی موڵك
بەهۆی كڕین و فرۆشی ئینتەرنێتیەوە، ئیتر خەڵكی هیچ بڕە پارەیەك نادەن بە نوسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو.
سەرچاوە: BBC