چۆن بزانین ڤیتامین بی 12 لەشماندا كەمە

تەندروستی 07/01/2019


چاودێر:
بەشێوەیەكی گشتی  ڤیتامینەكان دەورێكی گرنگی لەڕێكحستنی چالاكیەكانی جەستەی مرۆڤ دەكات،  ئەگەر هاتو هەریەكە لەڤیتامینەكان لەجەستەی مرۆڤ كەم بكات كێشەی تەندروستی  بۆمرۆڤ  دروست دەكات،  یەكێك لەوانە ڤیتامین B12  بەرپرسە لەدروستكردنی خوێن و چالاكی مێشكی مرۆڤ، ئەم ڤیتامینە زیاتر لەخۆراكە گیانەوەریەكانی  وەك( گۆشت و بەرهەمی شیرەمەنی) هەیە.
      ڤیتامین B12 چییە ؟
ئەم ڤیتامینە  بەرپرسە لە دروستكردنی خوێن و چالاكی مێشك و كار و چالاكی دەمارەكان، ئەم جۆرە ڤیتامینە لەلایەن لەشەوە ناتوانرێ بەرهەم بهێنرێت، بەڵكو پێویستە بەردەوام لە ڕێی خۆراكەوە بۆ جەستە دابین بكرێن.
   باشترین سەرچاوەی دەستكەوتنی ڤیتامین B12 
 ئەو خۆراكانەی ڤیتامینB12 تێدایە وەك ( گۆشتی سور، ماسی، هێلكە، هەروەها بەرهەمە شیرەمەنیەكان وەك ماست ، شیر ، دۆ ....هتد ) سەرچاوە ڕوەكیەكان ڤیتامین B12 زۆركەمە، بەڵام لە گوێز و بادەم چەرەساتەكاندە دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێَت. هەروەها بەشێوەی حەب  هەیە بەتایبەت بۆ ئافرەتی دووگیان ..
        نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B12
1- هەستكردن بەلاوازی  ماندوێتی
2- توشبون بەهەناسەبڕكێ و لێدانی دڵ خێرا دەبێت
3- سافبون یان لوسبونی زمان
4- كەمبونەوەی توانای بەرێدا رۆیشتن
5- دابەزینی توانای بینین
6- توشبون بەلەبیرچونەوە و  خەمۆكی


سەرچاوە:  slemani medical city