ژنە دەرهێنەرەكانی هۆڵیود پێشەنگن

ژن 06/01/2019

 

چاودێر
توێژینەوەیە‌كی تایبەت بە بواری هونەری لەنێو فیلمەكانی هۆڵیود دا كراوە، دەركەوتووە كەلە ساڵی 2018 لەناو فیلمەكانی هۆڵیوددا ژنەدەرهێنەرەكانان كاری زیاتری هونەرییان ئەنجام داوە.‌
توژینەوەكە كە لە بەشی تەلەفزیۆن و سینەمای زانكۆی "سانت دیگۆ"ی ئەمریكا كراوە، دەریخستووە كە ئەو فیلمە بەهێزانەی كە لەساڵی 2018 لەناو سینەماكانی هۆڵیود بەرهەم هاتوون 80% لەلایەن ژنە دەرهێنەرەكانەوە كاری دەرهێنانیان بۆ كراوە.
(مارسا لۆزین) كە مامۆستایە لە‌ زانكۆی سانت دیگۆ  و بەشداریی لەم توێژینەوەیەدا‌ كردووە، دەڵێـت تەنها لە ساڵی 2018 ژمارەی ئەو فیلمە بەهێزانەی كە زۆرترین داهاتیان هەبووە،‌ لەلایەن ژنە دەرهێنەرەكانەوە كاری دەهێنانیان بۆ كراوە، كە ژمارەیان 250 فیلم دەبێت، ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 1998 زۆر زیاترە، چونكە لە 1998 ژمارەی ژنەدەرهێنەرەكان لە ئەمریكا 9 % بووە.
 گرنگترین ئەو فیلمانەش كە ساڵی 2018 لەلایەن خانمە دەرهێنەرەكانەوە دبەرهەم هاتوون بەشێكیان ئەمانەن (رینكل ئین تایم) كە لەلایەن خانمە دەرهێنەر ئافا دۆفیرنی و فیلمی (كان یو ئیفر فورجیف می) كە لەلایەن خانمە دەرهێنەر "ماریل هیلر"ەوە بەرهەم هاتوو.